سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد و گوتی: “پیرۆزە دۆناڵد تڕەمپ. ئامادەم بۆ ئەوەی بەیەکەوە کاربکەین هەروەک چۆن بۆ ماوەی چوار ساڵ بەیەکەوە کارمان کرد. بە باوەڕی پتەوی هەردووکمان، لەگەڵ رێز و ئامانج و ئاواتەکانمان، بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانی زیاتر”.
دوێنێ سێشەممە، 5-11-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەستی پێ کرد، کە هەردوو کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ و دیموکراتەکان کامالا هاریس، کێبڕکێ توندیان لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکرد، بەگوێرەی کەناڵی فۆکس نیوز، سەرکەوتنی ترەمپی ڕاگەیاندووە و دەڵێت ترەمپ بووەتە 47مین سەرۆکی ئەمەریکا.