سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

هیندستان.. لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک 36 کەس مردن و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون

لە ناوچەی ئەلمۆرا لە ویلایەتی ئۆتاراکاند لە هیندستان، پاسێک کەوتە ناو ڕووبارێک و لە کۆی 40 کەسی ناو پاسەکە 36یان مردن و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڤینێت پاڵ، بەرپرسی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی شارۆچکەی ئەلمۆرا ڕایگەیاند “36کەس لە شوێنی ڕووداوەکە مردوون؛ دواتر، بریندارێکیش لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە مردووە.”

ئالۆک کۆمار، دادوەری شارۆچکەکە ڕایگەیاند “پاسەکە لە پوریەوە بەرەو ڕامناگار دەڕۆیشت و ڕووداوەکە لە مارچولا لە ئەلمۆرا ڕووی داوە.” ئاماژەی بەوەش کرد  “نزیکەی 40 سەرنشین لەناو پاسەکەدا بوون، بەڵام بەهۆی قووڵیی دۆڵی ڕووبارەکە کە 200 مەتر دەبێت 36کەسیان مردن  و چواریش کەسیش بریندار بوونە.”