سەرۆک شارەوانییەکی تورکیا و شۆفێرەکەی لە هێرشێکی چەکداریدا کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-11-2024، لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناحیەی بالیشەی پارێزگای کیریککەلێی تورکیا؛ هیلمی شەن، سەرۆکی شارەوانی بالیشە و شۆفێرەکەی میکایل چەلیکۆل، کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆک شارەوانی بالیشە و شۆفێرەکەی دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، گیانیان سپاردووە.
بەپێی زانیاریەکان سێ برینداری ڕووداوەکە لە نەخۆشخانە چارەسەریی پزیشکیی وەردەگرن، تۆمەتبارەکەش دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە