ئەمەریکا فڕۆکەی B-52 ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا فڕۆکەی B-52 و چەکی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و جەخت لە پاراستنی ئیسرائیل و هێزەکانی دەکاتەوە. 

شەممە، 02-11-2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند “لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتی و هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرگریی لە ئیسرائیل و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، وەزیری بەرگریی فەرمانی داوە بە زیادکردنی بەرگریی مووشەکی بالیستیکی و هێزی سەربازیی و جێگیرکردنی چەند فڕۆکەیەکی جۆری B-52 لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە “ئەم هێزانە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەکاتێکدا کەشتییە هەڵگرەکانی فڕۆکەی جۆری (یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن) ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕۆشتن.”

پێنتاگۆن دووپاتی کردووەتەوە بڕیاری ڕەوانەکردنی ئەم هێزانە “دوای جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی (THAAD) لە ئیسرائیل” دەرکراوە.”