ئێران.. له تەقینەوەی کانێکی خەڵووزدا 30 کرێکار گیانیان له ده‌ستدا
له ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی خه‌ڵوز له ئێران، ده‌یان كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا. ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێران، له‌سه‌ر زاری محەممەد عەلی ئاخوندی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی خۆراسانی باشوور ڕاگەیاندووە، دره‌نگانی شەوی ڕابردوو تەقینەوە لە 2 بلۆکی کانێکی خەڵووزی سنووری شاری تەبەس ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه 30 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و 17 كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌و دوو بلۆكه‌ی كانی خه‌ڵوزه‌دا شه‌ست و نۆ كرێكار كاریان تیادا كردووه. بە گوتەی ئاخوندی، 40 ئەندامی شارەزای تیمەکانی فریاگوزاری لە هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه گیریان خواردووه له‌ناو كانه‌كه‌دا، بەڵام بەهۆی بڵاوبونه‌وه‌ی گازی میسان و ژه‌هراویبونی ناوچه‌كه، ئاسته‌نگی بۆ پرۆسەی ڕزگارکردنەکە دروست كردووه.
کانی خەڵووزی تەبەس دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری بیرجەندی ناوەندی پارێزگای خۆراسانی باشوور لە ئێران، ڕووبەری کانەکە 30 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زیاتر له 75 ملیار تۆن خەڵووزی تێدایە و بە گەورەترین كانی خه‌ڵوزی یەدەگی ئێران داده‌نرێت.