تورکیا کوژرانی فەرماندەیەکی پەکەکەی لە چیای گارە ڕاگەیاند

مێدیاکانی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیایان بڵاوکردووەتەوە کە باس لە کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی بە ناوی خەلیل یگیت، لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر چیای گارە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، خەلیل یگیت، ناسراو بە هۆگر پیرۆسی، لە ساڵی 2007 لە شرنەخ پەیوەندی بە چەکدارانی پەکەکەوە کردووە و لە ناوچەی سلۆپی، شرنەخ بەشداری  شەڕی خەندەقی دژی هێزەکانی تورکیا کردووە.

هەروەها هەواڵگری تورکیا ئاماژەی داوە، لە ساڵی 2018 دا یگیت لە ڕیزی چەکدارانی یەپەگە لە سووریا چالاکی چەکداریی هەبووە و بەم دواییانە گەڕاوەتەوە ڕیزی چەکدارانی پەکەکە لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان.

هەر لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا چوارشەممە 18ی ئاب، بڵاوی کردەوە کە 24 پێگەی پەکەکەیان لە چیاکانی خواکوڕک، قەندیل، ئاسۆس و گارە بۆمباران کردووە.

ھەواڵی زیاتر