هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

بوومەلەرزەیەک كوردستانی توركیای هه‌ژاند

کاتژمێر  9:31 خوولەکی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 7ی9ی2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلە بەپێوەری ڕیختەر، لە پارێزگای قەهرەمان مەڕش ڕوویدا.

بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان (AFAD) بڵاو کراوەتەوە، کاتژمێر 9:31 خوولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی ڕیختەر شارۆچکەی پازارجیک سەر بە پارێزگای قەهرەمان مەڕەشی 
 له‌ كوردستانی توركیا هەژاندووە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 7 کیلۆمەتری توێکڵی زەوی ڕوویداوە.