له ڕووداوێكی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئه‌مه‌ریكا سێزده کەس کوژران و بریندار بوون. دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە ویلایەتی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا ڕایانگه‌یاند، لە ئەنجامی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی، چوار کەس كوژران و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بە تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی ڕاگەیاند، ئه‌و چه‌كداره‌ی كه لە ناو قوتابخانه ئامادەییەکە تەقەی کردووە، كوڕێكی هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن چوارده ساڵه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تا ئێستا نازانرێت کە ئەو هەرزەکارە قوتابی قوتابخانه‌كه بووه یان نا.
ئەمەریکا یەکێکە لەو وڵاتانه‌ی زۆرترین ڕووداوی ته‌قه‌كردنی تیادا ڕووده‌دات، بەو پێیەی لە هەر سێ کەسی پێگەیشتوو یەکێک خاوەنی لانیکەم ده‌مانچه‌یه‌كه.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، ڤیڤێک مورسی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، توندوتیژی بە چه‌ك و ته‌قه‌كردن به ده‌مانچه، قه‌یرانی بۆ ته‌ندروستی گشتی دروستكردووه، هه‌روه‌ها داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا كردووه كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك فراوانتر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان.