لە ئامەد 18 شوێنکار دەکرێنەوە و هەزار کەس دەخرێنە سەر کار

لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی، 18 شوێنکار لە ئامەد دەکرێنەوە و هەلی کار بۆ هەزار کارمەند دەڕەخسێنن.

پڕۆژەی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە ئامەدی باکووری کوردستان بە سەرپەرشتیی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا، لەلایەن ئاژانسی کاراجاداخ بۆ گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسەکە لە تۆری کۆمەڵایەتیدا رایگەیاند، بەمنزیکانە ئەو شوێنکارانەی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی بونیادنراون، دەکرێنەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاژانسەکانی گەشەپێدان کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیایە، پڕۆژەی شوێنی کارەکانی دیاربەکر لە سەروبەندی تەواوبووندایە. ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە 18 شوێنکاری گەورە. لەسەر رووبەری 22 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراون. دوای کردنەوە پێویستە هەزار کەس لەو شوێنکارانە دابمەزرێن”.

بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) کە رۆژی 12-8-2024 بڵاوکرایەوە، بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیادا بۆ مانگی حوزەیران 9.2٪ـــە. 

ھەواڵی زیاتر