بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووسیای هه‌ژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی کامچاتکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویدا و هۆشداری لە دروستبوونی تسونامی ده‌درێت.

 ناوه‌ندی بومەلەرزەزانی ناوەڕاستی ئەورووپا، ئاشکرای کردووه‌: شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە 100 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری پترۆپاڤلۆڤسک – کامچاتسکیەوە دوورە و بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 51 کیلۆمەتر لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی کامچاتکا ڕووی داوە.

 لای خۆشییه‌وه‌‌ ناوه‌ندی نیشتیمانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رووسیا له‌ به‌ هێزترین ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ڕوویاندابێت و هاوكات هۆشداری له‌دروستبوونی توسونامی لە کەناراوەکانی ناوچەکەدا. 

ھەواڵی زیاتر