دۆناڵد ترەمپ: “كامالا هاریس” دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌!

ئا. هۆنیار عەبدوڵڵا

دۆناڵد ترەمپ بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە ئامانجی کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سیناتۆری دیموکراتەکان، گەشتێکی مۆنتانای ئەمریکای کرد، بەڵام لە سەرەتادا فڕۆکەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ناچاربوو بەرەو فڕۆکەخانەیەکی ئەودیوی… شاخەکانی ڕۆکی بڕوات، ئه‌مه‌یش بەهۆی کێشەیەکی میکانیکییەوە، بەپێی وتەی کارمەندانی فڕۆکەخانە.

فڕۆکەکەی ترەمپ لە ڕێگەی (بۆزیمان) لە له‌ ویلایه‌تی مۆنتانای، ڕێڕه‌وی فڕۆکەکەی بۆ شاری بیلینگس کە 142 میل لە ڕۆژهەڵاتەوە گۆڕدرا، بەگوێرەی جێنی مۆکڵی یاریدەدەری کارگێڕی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بیلینگس لۆگان. ترەمپ لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە بۆ بۆزیمان لە گەشتەکەی بەردەوام بووه‌ .
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گەیشتە مۆنتانای ئەمریکا و هەوڵیدا هەندێک کارە تەواونەکراوەکانی ساڵی ٢٠١٨ ته‌واو بکات، له‌وێ ترامپ هێرشی کردە سەر ئەو سیناتۆرەی کە سێ خولی پۆستەکەی بەسەر بردووە، قۆشمه‌ی پێکرد به‌وه‌ی ورگنه‌ و هەندێکجار لایەنگری جۆبایدن دەکات.
ترەمپ سەبارەت بە تێستەر وتی: “ئەو دەنگی بۆ دوورخستنه‌وه‌م دا، هه‌روه‌ها ” به‌ ورگنترین كه‌س.” وه‌سفی كرد.
هەروەها ترەمپ، ڕۆنی جاکسۆن، نوێنەری ویلایەتی تەکساس، پزیشکی پێشووی کۆشکی سپی، بانگهێشتی پۆدیۆمی کرد بۆ ئەوەی ڕەخنە لە سیناتۆرە باڵاکە بگرێت لە مۆنتاناوە. تێستەر ڕێگری لە کاندیدکردنی جاکسۆن کرد بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری کاروباری جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینەکان لە ئیدارەی ترەمپدا، بە گومانی ئەوەی کە پزیشکەکە لەکاتی ئەرکدا ده‌خواته‌وه‌ و مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت.
تێستەر هەوڵیدا دەنگدەران قەناعەت پێبکات کە لە زۆر بابەتدا لایەنگری ترەمپ بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ستراتیژی سەرکەوتووی شەش ساڵ لەمەوبەره‌. لە کاتێکدا کە ئەوە لە هەڵبژاردنی دیكه‌دا کاریگەری هەبوو، بەڵام لە پاییزی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی بەرچاوتر دەبێتەوە.
ترەمپ نزیکەی ٩٠ خولەک له‌ هه‌ڵمه‌تی گردبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بوو دواتر دەستی کرد بە هێرشکردنە سەر تێستەر. ترەمپ وتی: ئێمە شکست بە جۆن تێستەری دیموکراتی چەپی تووندئاژۆ دەبەین، چونكه‌ به‌ڕاستی فه‌زاحه‌تی لێ ده‌باریت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی که‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوو كرد، سەبارەت بە ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان، کامالا هاریس وتی: “کامالا شێتەکە دەردەکەین”.
شایانی باسه‌ کامالا هاریس لە ساڵی 1964 له‌ دایك بووه‌ و لە ساڵی 2021ـ بووه‌ته‌ جێگری سەرۆکی ئەمریکا. به‌ ژنێكی ئازا و لێهاتوو ناوی ده‌ركردووه‌ و ئێستا پاڵێوراوی دیموكراته‌كانه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا.

ھەواڵی زیاتر