حوسییەکان: تا ئێستە 170 کەشتیمان کردووەتە ئامانج

حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم و تەمموزی ڕابردوودا تا 170 کەشتییان کردووەتە ئامانج، پشتڕاستیشی کردەوە کە ئەوان بەشێکن لە “بەرەی مقاوەمە”.

حوسییەکان ئاماژەیان بەوەش دا، لە نێوان مانگی نۆڤەمبەری 2023 تا مانگی تەمموزی ڕابردوو، 170 کەشتییان کردووەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ” ئیسرائیل”ەوە هەیە.

ڕوونیشی کردۆتەوە، ئەو کەشتیانەی لە ئۆپەراسیۆنەکانیان کراونەتە ئامانج، 41 کەشتی ئیسرائیلی و 72 کەشتی ئەمەریکی و 12 کەشتی بەریتانی بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەنێو ئۆپەراسیۆنەکانیان ئەو کەشتیانەیان کردووەتە ئامانج، کە لە دەریای سوور، دەریای عەرەبی، زەریای هیندستان و دەریای ناوەڕاست تێپەڕیون، لەگەڵ 45 کەشتیی سەر بەو کۆمپانیانەی کە پێشێلی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتنی کەشتییەکان بۆ بەندەرەکانی فەڵەستینی داگیر کراو”.

حوسییەکان ڕاشیانگەیاند، بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئیسرائیل بەم شێوەیە دابەشکراوە:

7 کەشتی لە زەریای هیندی، 6 کەشتی لە دەریای عەرەبی، 8 کەشتی لە کەنداوی عەدەن، 18 کەشتی لە دەریای سوور، 2 کەشتی لە دەریای ناوەڕاست.

ھەواڵی زیاتر