شارەکانی هۆڵەندا بە ئامانجی زیادکردنی سەوزایی، خشتە بەردینەکان لا دەبەن

ڕێنسکێ و هاوڕێکانی هەموو خشتە بەردینەکانیان لە باخچەکەی ناوەڕاستی شاری لاهای هۆڵەندا لابرد، بۆ ئەوەی لە شوێنی بەردەکان ڕووەک بچێنن.

ڕێنسکێ، ئەم ژنە هۆڵەندییە تەمەن 36 ساڵە بەشداری پێشبڕکێیەکی نیشتمانی دەکات کە مەبەست لێی سەوزکردنی شارەکانە لە بە لابردنی کاشی و خشتە بەردینەکانە کە زەوییەکان دادەپۆشن.

ئەم پرۆفیسۆرە کە نەیویست ناوی بنەماڵەکەی خۆی بهێنێت، گوتی: ئەم هەنگاوە لە هەموو ڕوویەکەوە باشترە و کەشوهەواش فێنک دەبێتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە زەوییەکە ئاوی باران هەڵدەمژێت، دەشڵێت: گەڕەکەکەی خشتەی بەردینی زۆری تێدایە، کە زیاتر لە دوورگەیەکی گەرم دەچێت.

لە لێواری باخچەکەیدا کە ئێستا پڕ بووە لە گوڵ و ڕووەکی بۆنخۆش، سێ خشتە بەردی زەبەلاح هەیە کە کێشی هەریەکەیان کە کێشی هەریەکەیان 25 کیلۆگرامە.

پێشبڕکێی “ئێن کەی تێغڵوپین” کە “پاڵەوانێتی نیشتمانیی کاشی لابردنە” لە کاتی سەرهەڵدانی کۆڤید 19ەوە دەستی پێ کردووە و هەموو ساڵێک لە نێوان مانگی ئادار و تشرینی یەکەم بەڕێوە دەچێت.

بەم کارە، ڕینسکی 300 کاشی بۆ ئامارەکانی شارەوانی لاهای زیاد کرد، کە لە بەشی شارە گەورەکاندا پێشبڕکێی دەکات. شارە بچووک و مامناوەندەکانیش جۆری خۆیان هەیە، براوەکان “خاکەنازی زێڕین” یان “خشتە بەردی زێڕین” وەردەگرن.

ئیڤا براکسما، لە دەزگای فرانک لی کە پێشبڕکێکەی دروست کردووە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: “پێکەوە هۆڵەندا کەمێک سەوزتر دەکەین”.

براکسما ڕوونی کردەوە: خشتە بەردینەکان بەر تیشکی خۆر دەکەون گەرمی هەڵدەمژن و هەروەها کاشیەکان ئاوی باران هەڵنامژن، جگە لەوەش شوێنی سەوزایی مرۆڤ دڵخۆشتر دەکات.

دەشڵێ: لابردنی کاشی و خشتە بەردینەکان یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونی پلەی گەرمی لە شارەکاندا. هەروەها بەشێک لە هۆڵەندا کە وڵاتێکی چڕ و پڕە لە دانیشتووان، لە ئاستی دەریا نزمترە و زۆر ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتەوە.

براکسما ڕوونی کردەوە: “بیرۆکەی پێشبڕکێکە لەو ڕاستییەوە سەرچاوەی گرتووە کە زۆرێک لە پارکەکان بە خشتە بەردینەکان داپۆشراون لە شارەکانی هۆڵەندا، وەک ڕێکخەران ئاماژەیان پێ کردووە، پێشبڕکێکەمان بە ڕێگەیەکی خۆش زانی بۆ هاندانی خەڵک بۆ لابردنی خشتە بەردینەکان.

ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن خشتە بەردین لە پارکەکان لابراون، بەگوێرەی پێشبڕکێکە. کە دەریدەخات کۆی گشتی ئەو بەردانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەوە لابراون، 10 ملیۆن خشتە بەردینی تێپەڕاندووە.

ھەواڵی زیاتر