لە بەرشەلۆنە دەست بەسەر چوار تۆن ماددەی هۆشبەر داگیرا

هێزە ئەمنییەکانی ئیسپانیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تاوانکارییەکاندا، دەستیان بەسەر چوار تۆن ماددەی هۆشبەری جۆری کۆکایین داگرتووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی 2023 پۆلیسی ئیسپانیا لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی باری برنج لە پاراگوای بۆ بەندەری بەرشەلۆنە کەوتووەتە گومان و لێکۆڵینەوە، دواجار توانیویانە ئەو بارە ماددە هۆشبەرە بدۆزنەوە و دەست بەسەر چوار تۆن ماددەی هۆشبەر دابگرن.

لەم بارەوە حکوومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، ئەمە گەورەترین باری ماددەی هۆشبەرە لە بەندەری بەرشەلۆنە دەستی بەسەردا گیراوە و هەر لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیشدا 10 ئەندامی گرووپە بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.

هەر بە گویرەی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز، پۆلیسی پاراگوای لە چوارچێوەی بەرەنگاربووەنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر سێ تۆن و 300 کیلۆ ماددەی هۆشبەری کۆکایین داگرتووە.

ھەواڵی زیاتر