چین.. لە ئەنجامی ڕووخانی پردێک، 11 کەس مردن

لە باکووری چین لە ئەنجامی هەرەسهێنانی بەرزە پردێکی ڕێگەی خێرا 11 کەس مردن و نزیکەی 30 کەسیش بزر بوونە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی چین (شینخوا) بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی لێزمە باران و لافاوەوە لە ناوچەی شانگلۆی هەرێمی شێنشی بەرزە پردی ڕێگەیەکی خێرا هەرەسی هێناوە و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 11 مردوون.

هەر لەمبارەوە، کەناڵی سی سی تی ڤی سەر بە حکوومەتی چین  بڵاوی کردووەتەوە، لەم ڕووداوەدا زیاتر لە 30 کەسی دیکە ون بوون تیمەکانی فریاکەوتن هەڵمەتی بەدواداگەڕانیان دەست پێ کردووە  و توانیویان پێنج ئۆتۆمبێل لە ڕووبارەکە دەربهێننەوە کە 11 تەرمیان تێدا بووە.

لە سێشەممەی ڕابردووەوە شەپۆلە بارانێکی بە لێزمە چینی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروست بووە و زیانێکی زۆری بەر ناوچەکان گەیاندووە.

ھەواڵی زیاتر