لە پاریس ئۆتۆمبیلێک دەچێتە قاوەخانەیەک و کارەسات دەنێتەوە

لە پاریس، ئۆتۆمبیلێک خۆی دەکات بە قاوەخانەیەکدا، کەسێک دەکوژێت ژمارەیەکیش بریندار دەبن، کە دۆخی تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیرە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، ئۆتۆمبیلێک خۆی کێشاوە بە دەرگای قاوەخانەیەکی باکووری پاریس لە ئەنجامدا کەسێک گیانی سپارد و شەش کەسی دیکەش بریندار بوونە، سێ لەو بریندارانە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە هەڵاتووە.

سەرچاوەیەکی پۆلیسیش ڕایگەیاندووە، سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبیلەکە کە لە ڕووداوەکەدا بریندار نەبووە، پشکنینی کحولی و ماددە هۆشبەرەکانی بۆ کراوە.

فەرەنسا  پێش یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کە لە 26ـی تەمموز لە پاریس بەڕێوە دەچێت، لە ئامادەباشییەکی ئەمنی تونددایە.

ھەواڵی زیاتر