ئەمەریکا بۆ حزبوڵلا: هێرشی ئیسرائیل نزیکە و ناشتوانم ڕایگرم

ئەمەریکا لە هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی حزبوڵلا و سوپای ئەمەریکا لە ناوچە سنوورییەکانی نێوانیان سەرکەوتوو نەبووە و بە ناچاری دەسەڵاتدارانی لوبنانی لە هێرشی سوپای ئیسرائل بۆ سەر وڵاتەکە ئاگادارکردووتەوە. لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر باشووری لوبنان و ڕاشیگەیاندوە، ناتوانێت هیچ جووڵە و هێرشێكی ئیسرائیل ڕابگرێت.

ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمەریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکی بڵاوی کردووتەوە کە لەو بڕوایەدان هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان تەنیا چەند هەفتەیەکی ماوە. بۆیە، بەرپرسانی ئەمەریکا هۆشدارییەکی ڕوونیان بە حزبوڵلا داوە و پێی ڕاگەیاندوون: “وا بیر نەکەنەوە واشنتن دەتوانێت ڕێگریی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەرتان دەکات”.

هەروەها کەسێکی ئاگەدار لە گفتوگۆ نهێنییەکەی ئەمەریکا و بەرپرسانی لوبنان ڕایگەیاندووە، پەیامەکەی ئەمەریکا لە بارەی مەترسی هێرشی سوپای ئیسرائیل بەناڕاستەوخۆ بەحزبوڵلا گەیشتووە کە بە درێژایی سنوور دەبێت.

هەروەها دوو بەرپرسی ئەمەریکی گوتوویانە حزبوڵلا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێت، دەبێت باش لەوە تێبگەن کە واشنتن یارمەتی ئیسرائیل دەدات بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات ئەگەر هاتوو شەڕەکە فراوانتر بێت. جگە لەمەش دەبێت حزبوڵلا باش بزانێت کە ئەمەریکا ناتوانێت ڕێگریی لە سوپای ئیسرائیل بکات، ئەگەر هاتوو هێرش بکاتە سەر باشووری لوبنان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی پۆلیتیکۆ، بەرپرسانی ئەمەریکی پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایان بە لوبنان گەیاندووە، کە سوپای ئیسرائیل لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەنێو خاکی لوبناندا هێرش دەکات سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵلای لوبنان.

سووکە شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵلا، لە دوای کوژرانی تاڵیب عەبدوڵلا سەرکردەی حزبولڵای لوبنانی لە دوو هەفتەی ڕابردوو ئاڵۆزییەکانی زیاتر کرد.

لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، بەهۆی پشتیوانی لە حەماس و شەڕی پچڕ پچڕ لەگەڵ ئیسرائیل تاوەکوو ئێستا لانیکەم 497 کەس لە لوبنان کوژراون، لە نێویاندا 313 بەپرسان و ئەندامانی حزبوڵڵا بوون و 93 کەسەکەی دیکە خەڵکی سڤیل بوون. هەروەها لەلایەنی ئیسرائیلیش 15 سەربازی و 11 کەسی سڤیل کوژراون.

ھەواڵی زیاتر