ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زۆرینەی دەنگ سزاکانی سەر داعش و ڕێکخراوی قاعیدەی درێژکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی تایبەت بە سەقامگیریی نێودەوڵەتی وهەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکان ئەنجامدا، تیایدا بە دەنگی 14 ئەندام لە کۆی 15 ئەندام سزاکانی سەر ڕێکخراوی داعش و قاعیدە درێژکرانەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش کاری ڕێکخراوەکانی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش و گروپەچەکدارەکانی بە بڕیارێک بۆ ماوەی 36 مانگی دیکە درێژکردەوە.

لەوبارەیەوە لیندا تۆماس گرینفیڵد، نێردەی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، داعش لەجینۆسایدکردن تێوەگلاوە و ئێزیدییەکانی وەکو کۆیلەی سێکسی فرۆشتووە و بەکاریهێناون. چەندین تاوانی دیکەی دژی ئێزیدییەکان ئەنجامداوە.

هەروەها نێردەی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لای خۆیەوە سوپاسی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین بۆ دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی سزاکانی سەر داعش و قاعیدە، هاوکات لەگەڵ درێژکردنەوەی کارەکانی تیمی چاودێریی تاوانەکانی داعش بۆماوەی 36 مانگی دیکە. 

لیندا تۆماس گوتیش، “داعش یەکێکە لە نموونەی ئەو گروپە تیرۆریستیانەی کە دەستدرێژی کردووەتەوە سەر ئێزیدییەکانەوە لە ڕووی سێکسیەوە بەکاریهێاون. هەروەها تاوانی دیکەی بەرامبەر ئێزیدییەکان ئەنجامداوە”.

ھەواڵی زیاتر