ئەندامێکی ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل دەست لەکار دەکێشێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیرێکی ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل، ئاشکرای کرد، بە نیازە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی جەنگ ڕابگەیەنێت.

دەزگای پەخشی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، وەزیر “بێنی گانتز” بە نیازە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی جەنگ ڕابگەیەنێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە گانتز دەست لەکارکێشانەوەی خۆی، لەبەر ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی چوار بارمتەکەی کەمپی نوسەیرات دواخست. بەڵام دواتر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی ئێوارە، بەکاتی قودس دەست لەکار کێشانەوەی خۆی بۆ مێدیاکان ڕادەگەیەنێت.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، سەرۆکوەزیران داوای لە گانتز کردووە واز لە حکوومەتی فریاگوزاری و یەکڕیزی نەهێنێت و دەست لەکار نەکێشێتەوە.

گانتز لە وەڵامدا گوتی: دەبێت بەرپرسیارانە سەیری ئەوە بکەین کە چۆن لێرەوە بەرەو پێشەوە بچین.

جێگای سەرنجە کە یایر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل داوای لە پارتەکەی بێنی گانتز کرد کە حکوومەتەکەی نەتانیاهۆ بەجێ بهێڵن.

ھەواڵی زیاتر