ژمارەی ئەوانەی لە پاپوا گینێی نوێ کەوتوونەتە ژێر هەرەسی خاک دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە

حکوومەتی پاپوا گینێی نوێ لە باشووری زەریای هێمن، بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هەرەسەکەی 24ی ئایار کەوتوونەتە ژێر هەرەسی خاکەوە دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

سەبارەت بە کارەساتی هەرەسی خاک لە گوندی کائۆکالام کە ناوچەیەکی شاخاویە لە پارێزگای ئەنگا، حکوومەتی پاپوا گینێی نوێ داوای هاوکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

حکوومەتی وڵاتەکە بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر هەرەسی خاکەوە دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ناوەندی کارەساتی نیشتمانیی پاپوا گینێی نوێ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە دوو هەزار کەس بە زیندووی کەوتوونەتە ژێر خاکەوە و، کارەساتەکە وێرانکارییەکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لەو کارەساتەدا 150 خانوو و نزیکەی 670 کەس کەوتوونەتە ژێر خاکەوە.

ڕۆژی 24ی ئایار، لە گوندی کائۆکالام-ی سەربە پارێزگای ئەنگا لە باکووری ڕۆژئاوای پاپوا گینێی نوێ لە باشووری زەریای هێمن، هەرەسی خاک ڕوویدا.

ھەواڵی زیاتر