ئەفغانستان.. بەهۆی لافاوه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر لە 425 کەس گیانیان لەدەستداوە

به‌پێی ئامارە فەرمییەکان ته‌نها له‌ پارێزگای فه‌ریاب  47 کەس و له‌ پارێزگای غوور له‌ ناوەڕاستی ئه‌فغانستان 50 كه‌س گیانیان لەدەستداوە. هه‌وره‌ها لافاو زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی وێران کردووە. 

هه‌روه‌ها لافاوه‌كه‌ چه‌ندین سه‌ر ئاژەڵ و پەلەوەر مردار بوونه‌ته‌وه‌ زربه‌ی ڕێگاوبانەکانیش گیراون و به‌شی هه‌ره‌ زۆری پردەکانیش ڕووخاون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بارودۆخی خراپی کەش و هەوا و به‌رده‌ومبوونی  زریان لە پارێزگاکانی باغلان، هەرات و به‌ده‌خشان دەکەن.

 دوای ماوەیەکی زۆر لە وشکەساڵی، ئەفغانستان لە ئێستادا بەهارێکی باراناوی نائاسایی بەخۆیەوە دەبینێت. شارەزایان و پسپۆڕانی ژینگه‌، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بە هۆکاری ڕووداوەکانی لافاو و زریان لەم وڵاتەدا دەزانن. 

به‌هۆی به‌رده‌وامی دەیان ساڵ له‌ شەڕ و ململانێی نێوخۆیی، ئامادەیی و توانای ئەفغانستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان زۆر لاواز كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وی بزوتنه‌وی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان ئاستی هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌و وڵاته‌ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كردووه‌ته‌وه‌.