بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی بینینی مانگ له سعوودیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، چاودێری بینینی مانگ بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای باڵای سعوودیه داوا له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 8ـی نیسانی 2024 چاودێری بینینی مانگ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر مانگ له‌و رۆژه‌دا بیندرا، رۆژی سێشه‌ممه 9ـی نیسان ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زنی پیرۆز.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی فه‌رمی سعوودیه به پشتبه‌ستن به راگه‌یه‌ندراوێكی دادگای باڵای ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك ئێواره‌ی دووشه‌ممه به چاوی خۆی یاخوود دووربین مانگی بینی، با نزیكترین دادگا ئاگادار بكاته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له ئیماراته رایگه‌یاند، ره‌نگه چوارشه‌ممه 10ـی نیسان له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز بێت.
ناوه‌نده‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له 11ـی ئادار ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها رۆژی هه‌شتی نیسانی داهاتوو چاودێری بینینی مانگ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م رۆژه‌دا بینینی مانگ به‌هۆی (ئاوابوونی مانگ به له ئاوابوونی خۆر) ئه‌سته‌مه، بۆیه له‌م كاته‌دا وڵاتانی ئیسلامی رۆژی چوارشه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژی (27ـی ئاداری 2024) تەها ڕابح، ڕاگری پەیمانگەی توێژینەوەی فەلەکیی لە میسر ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی سێشەممەی مانگی داهاتوو (9ـی نیسانی 2024) تەواوکەری مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دواتر چوارشەممە، 10ـی نیسان، جەژنی رەمەزانە و یەکەم ڕۆژی مانگی شەوالە .
له هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و لیژنه‌ی بینینی مانگ، كه له چه‌ند زانیایه‌كی ئایینی پێكهاتوون، چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كه‌ن.
جەژنی ڕەمەزان، یەکەم جەژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان.
یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جەژنی ڕەمەزان لە جەژنی قوربان بریتیە لەوەی کە دەبێت پێش نوێژی جەژن موسڵمانان زەکات و سەرفیترە دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن.
دوای نوێژی جەژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جەژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەیشتن بەماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازیی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنئازایی و پیرۆزبایی.