لە نوێترین یاسای سکۆتلەندا ڕقلێبوونەوە بەتاوان هەژماردەکرێت

لە سکۆتلەندا یاسایەکی نوێ بەناوی “یاسای ڕقلێبونەوە” دەرچووە، کە بەگوێرەی ئەو یاسایە هەر کەسێک لەڕوانگەی جیاوازخوازی و جیاوازیکردندا رق بەرامبەر کەسێکی تر دەرببڕێت، ئەوە بەتاوان لەقەلەم دەدرێت و سزا و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ڕۆژنامەی “هیراڵدترێبۆن” دەقی یاساکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەنجوومەنی باڵای دادگای تاوانەکانی سکۆتلەندا کێشەی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو یاسایە هەیە، چونکە هەتا ئێستا نەیانتوانیوە تەواوی دامەزراوەکانی پۆلیس و ئەفسەرانیان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاسایە ڕابهێنن یاخود ڕاهێنانیان پێ بکەن.

ژمارەی ئەفسەر و کارمەندانی دامەزراوەی پۆلیس لە سکۆتلاند زیاتر لە 16هەزار کەسە، کەچی ئەوان 10هەزار پۆلیس و ئەفسەریان لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە ڕاهێناوە.

ھەواڵی زیاتر