بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.9 پلەی رێختەر پاپوا نیو گینیای هەژاند

پەیمانگای جیۆفیزیکی ئەمەریکی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە باکووری پاپوا نیو گینیای هەژاندووە.

سەنتەری هۆشداریی تسۆنامی لە ئۆقیانووسی هێمن ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە کە لە قووڵایی نزیکەی 35 کم ژير زەوی ڕووی داوە “هیچ مەترسییەکی دروستبوونیی تسونامی نییە”، .

دەستەی جیۆلۆجیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، “بوومەلەرزەکە  نزیکەی 88 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری ویواک ڕوویداوە، کە شارۆچکەیەکە 25 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە و پایتەختی پارێزگای سیبیکی ڕۆژهەڵاتە لە پاپوای نیو گینیا.

هەروەها لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بوومەلەرزەکە هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لەدارستانەکانی پاپوا نیو گینیا بە گوڕی 7 پلە، لانیکەم حەوت کەس مردن.