بوومەلەرزەیەک باشووری ڕۆژھەڵاتی کازاخستانی ھەژاند

بوومەلەزرەیەک بەگوڕی 6،1 پلە بە پێوەری رێختەر، شاری ئەلماتی باشووری ڕۆژھەڵاتی کازاخستانی ھەژاند. 

وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بوومەلەرزەکە بە دووری 31 کیلۆمەتر لە باشووری شاری ئەلماتی ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بوومەلەزرەکە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، دانیشتووانی شاری بیشکێک پایتەختی قرغیزستان ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

ھەواڵی زیاتر