سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

ئێران بە بەهای 55 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ 15 وڵاتی دراوسێ ئەنجامداوە

بەرپرسی گومرگی ئێران رایگەیاند، ئێران بە بەهای 55 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ 15 وڵاتی دراوسێ لە ماوەی ئەمساڵدا ئەنجامداوە و عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی شوباتی 2024، محەممەد ڕەزوانی، بەرپرسی گومرگی ئێران رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ لە ماوەی ساڵی رابردووی ئێران لە (21ـی ئازاری 2023 دەستیپێکردووە) 55 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار بووە، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا 2.5 زیادی کردووە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهای هەناردەکردن لە کۆی بازرگانی دەرەکی ئێران لەم ماوەیەدا 25 ملیار و 844 ملیۆن دۆلار بووە، هاوکات بەهای هاوردە 29 ملیار و 431 ملیۆن دۆلار بووە.

راشیگەیاند، قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ 7 حەوت وڵاتی دراوسێ زیادی کردووە و بۆ 8 هەشت وڵاتی دیکەی دراوسێ کەمی کردووە.

محەممەد رەزوانی گوتیشی: “هەناردەی ئێران بۆ وڵاتان عێراق لە ریزبەندی یەکەمە  و دواتر تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکمانستان، ئەرمینیا، کوێت، قەتەر و سعودیە شایەتی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هاوکات هەناردەکردنی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، پاکستان، ئەفغانستان، سوڵتانی عومان، رووسیا، کازاخستان و بەحرەین لە زیادبووندا بوو.

سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێران روونیشیکردەوە کە هاوردەکردن لە بەحرەین، کازاخستان، پاکستان و کوێت لەم ماوەیەدا رووی لە دابەزین کردووە و دابەزینی بە بەخۆیەوە بینیووە، هاوکات هاوردە لە ئەرمینیا، عێراق، تورکمانستان، قەتەر و رووسیا زیادی کردووە.