سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

فەرەنسا.. کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان

پۆلیسی فەرەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردووە کە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پاریس بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر چەند کەسێک.

 بەگوێرەی راپۆرتێک کە لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکە لە وێستگەی لیۆن لە باشووری رۆژهەڵاتی پاریس روویداوە، کە بەهۆیەوە کەسێک بەسەختی بریندار بووە و دوو کەسی دیکەش بەسووکی برینداربوون.

سەرچاوەیەکی پۆلیس ئاشکرایکردووە، کە “تۆمەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا هیچ دروشمێکی نەگوتووەتەوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوکەسە مۆڵەتی شۆفێری ئیتاڵی پێشکەشی پۆلیس کردووە”.

کۆمپانیای نیشتمانی شەمەندەفەری فەرەنسا لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاندووە، “هاتووچۆ لە نێوان وێستگەی لیۆن مۆنترۆکس و وێستگەی لیۆن مۆنترۆ لە پاریس خاو بووەتەوە”.