وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی وه‌ڵامی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشی سه‌ر سه‌بازگه‌كه‌یان له ئوردن قسه‌ی كرد.
هێرشه‌كه‌ی ئوردن رۆژی دووشه‌می رابردوو به درۆنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدرابوو كه تێیدا هێرشكرابووه سه‌ر تاوه‌ر 22 كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران و زیاتر له 40ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له پێنتاگۆن بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: جۆ بایدن هیچ هێرشێكی سه‌ر سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا قبووڵ ناكات و بۆ هێرشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵاممان ده‌بێت.
گوتیشی: سه‌ربازه‌كانمان به ده‌ستی گرووپه‌كانی سه‌ر ئێران كوژراون و هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا بێده‌نگ نابین.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ڵاممان بۆ هێرشه‌كه‌ی ئوردن له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك و له چه‌ند شوێنێك ده‌بێت، هه‌روه‌ها له كاتێكی دیاریكراو و گونجاویشدا هێرشه‌كه ده‌كه‌ین.
ئۆستن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌رچه‌نده دژی فراوانكردنی به‌ره‌ی ململانێكانین، به‌ڵام سه‌رۆك هه‌رگیز بێده‌نگ و رازی نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر تاوانی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران كه ده‌رهه‌ق به سه‌ربازه‌كانمان كرا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه حیساب بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌لی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ به‌رگریكردن ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه گواستییه‌وه: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه داوه، به‌ڵام بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه چاوه‌ڕێی چه‌ند ده‌رفه‌تێك ده‌كرێ، یه‌كێك له‌و ده‌رفه‌تانه له‌باری كه‌شوهه‌وایه.
رۆژێك دوای هێرشه‌كه، رۆژی سێشه‌م كه‌تائیبی حزبوڵا سه‌ر به مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌پێناو شه‌رمه‌زارنه‌كردنی حكوومه‌تی عێراق، تا ماوه‌یه‌كی نادیار هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان راده‌گرن.
پێشتریش جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌وانه‌ی له‌نێو خاكی عێراق و سووریا‌ن ئه‌نجامدراوه.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هێرشه‌كه به پێشهاتێكی گه‌وره داده‌نێن و به دڵنیاییشه‌وه له كاتێكی گونجاو‌دا وه‌ڵامێكی گونجاویان بۆی ده‌بێت.