بەگوێرەی راپرسیەک جەماوەری جۆو بایدن کەمبووەتەوە

 

لە راپرسییەکی ئاژانسی “رۆیتەرز و ئیپسۆس”، کە دوێنێ ئەنجامەکانی بڵاوکرایەوە، دەریخست کە جەماوەری جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی کانوونی دووەمدا کەمبووەتەوە، لە کاتێکدا ئەمەریکییەکان نیگەرانن لە دۆخی ئابووری و کۆچبەری و هەڵمەتەکانی سەرۆکی دیموکراتەکان بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، تەنیا 38%ـی بەشداربووانی راپرسییەکە، پشتگیری لە ئاستی جۆو بایدن دەکەن وەک سەرۆک، لە کاتێکدا لە مانگی کانوونی دووەمدا ئەو رێژەیە 40% دابەزیوە.

رێژەی پەسەندکردنی کۆی گشتی لە مانگی ئابی 2021ەوە لە خوار 50%ەوە ماوەتەوە، ئەمەش نیگەرانی لای دیموکراتەکان دروستکردووە، لە خۆکاندیدکردنەوە بۆ کێبڕکێکردنی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکایەتی.

بەگوێرەی ڕاپرسییەکی دیکە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرز و ئیپسۆسەوە ئەنجامدراوە، ترەمپ لەم کێبڕکێیەدا بە جیاوازی شەش خاڵ پێشەنگی گرتووە.

 لە دوایین راپرسیدا ئاماژەبەوەکراوە، کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە کۆچبەران رووی لە زیادبوون کردووە و لەسەدا 17ی بەشداربووان بە گرنگترین کێشە ناویان بردووە.

 کۆمارییەکان لە کۆنگرێس، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، هەوڵێکی دوولایەنەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە پووچەڵکردەوە.

 ئیدارەی بایدن بەزەحمەت مامەڵە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی پەناخوازان دەکات لەسەر سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک لە کاتێکدا هەڕەشەی ئابووری خەمی سەرەکی ئەمەریکییەکانە.

هەروەها یەک لەسەر سێی بەشداربووان کە دەکاتە سەدا 47 دیموکراتەکان، هەنگاونانی وڵاتیان لەسەر ئەو رێڕەوە بە هەڵە زانی.