به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عه‌ره‌بی و عێراقییه‌كان، له رێگه‌ی 20 مووشه‌كه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆردومانكرا.
تاكو ئێستا زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئاشكرا نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، چه‌ند مووشه‌كێك كه‌وتووه‌ته دیوی پشته‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی لیوای 20ـی سوپای عێراق.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ندینجار له رێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه‌ته ئامانج.