ساڵی نوێ و مەترسی فراوانبوونی ململانێکان بەرەو بەغدا و بەیروت و دەریای سوور

ساڵی نوێ مەترسی زیاتری فراوانبوونی ململانێکانی غەززە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. لە بەغداوە تا بەیروت و دەریای سوور، هەڕەشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە پێشتر کۆنترۆڵ کرابوون، توندتر بوون.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل وحەماس، واشنتۆن بە پلەی یەکەم جێگیرکردنی هێزی دەریایی بەهێزی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بەشداریی ئەم بریکارانە لە شەڕەکەدا ڕابگرێت. بەڵام دوای سێ مانگ لە شەڕ لە غەززە، پەرەسەندنی چالاکییەکانی هەردوو میلیشیاکان و ئیسرائیل بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی گرژییەکانی ناوچەکە.
لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا مانگی یەک، ئیدارەی بایدن لە وەڵامدانەوەی خۆی بۆ ئیستفزازی میلیشیاکان، خۆگرتنی زۆری هەبوو. لە لایەکی دیکەوە وسەرەڕای هەڵوێستە هەڕەشەئامێزەکانیان، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە لوبنان و عێراقیش وریا بوون، هەرچەندە حزبوڵڵا زیانێکی زۆری بەرکەوت، بەڵام هێڕشەکانی بۆ دەرەوەی باکوری ئیسرائیل درێژ نەکردەوە، بە ئامانجی پێشگرتن لە شەڕێکی بەرفراوان. لە عێراق هێزەکانی کۆکردەوە لایەنگرانی کارمەندانی ئەمریکییان کردە ئامانج، بەڵام بە ڕواڵەت و بە شێوەیەک داڕێژرا بوو کە زیانەکانی ئەمریکا کەم بکەنەوە، لای خۆیەوە ئیسرائیل وەڵامەکانی خۆی بۆ هێڕشە ئیستفزازەکانی حزبوڵڵا لە سەر سنووری لوبنان میانڕەو کردووە، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە ڕۆتینییەکانی لە سووریا.
حووسییەکان لە یەمەن لەنێو ئەم پرۆسانەدا وەلا نرابوون، کاتێک چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد و دەیان کەشتی کۆنتێنەریان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان کردە ئامانج و بازرگانی جیهانییان پەکخست، هەروەها کاردانەوەی ئەمریکییەکان لێرەدا تا ڕادەیەک سنووردار بوو. لەبری تۆڵەسەندنەوەی ڕاستەوخۆی میلیشیا حووسییەکان، ئەمریکا هەڵوێستی بەرگریی گرتەبەر و هێزی دەریایی بۆ ڕێگریکردن لە موشەکەکانی ئاراستەکراو بەرەو ئیسرائیل جێگیرکرد و هاوپەیمانی “پارێزەری خۆشگوزەرانی” لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ وڵات پێکهێنا بۆ پاراستنی ڕێڕەوی کەشتیوانی.
ڕەنگە ڕێبازی پێوانەکراوی ئەمریکا یارمەتیدەر بووبێت بۆ ئەوەی شەڕەکە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ژێر کۆنترۆڵدا بمێنێتەوە. بەڵام پێشهاتەکانی ئەم دواییە ئاماژەن بۆ هەڵکشان لە عێراق و لوبنان و دەریای سوور. لە کاتێکدا شەڕی ڕاستەوخۆ شتێکی دڵنیا نییە، بەڵام ئێستا ئەگەری زیادبوونی چالاکیی سەربازی لەم ناوچانەی دەرەوەی غەززە زیاتر دەردەکەوێت.
لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، کارمەندانی سەربازی ودیپلۆماسیی ئەمریکی لە عێراق لە زیاتر لە ١٢٠ هێڕشی هێزەکانی کراونەتە ئامانج. جێگای سەرسووڕمان نەبوو کە حکومەتی عێراق – هاوبەشی هاوپەیمانی لەگەڵ زۆرێک لەو میلیشیایانە – هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ پاراستنی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان یان هێزە سەربازییەکانی ئامادەبوو لە عێراق وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر بانگهێشتی حکومەت، تا ئەم دواییانە لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن ئەمریکا بە گشتی تۆڵەی ئەم میلیشیایانە لە سووریادا دەکردەوە نەک عێراق.
هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو ململانێیە چڕە مامناوەندەی کە بەدرێژایی سنووری ئیسرائیل ولوبنان ڕوودەدات، پەرەبستێنێت. دوابەدوای هێڕشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر، بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاشکرا بەڵێنیان دا کە “بەدواداچوون”ی هەموو ئەندامێکی بەرپرسیار لە هێڕشەکە بکەن. بەڵام سەرەڕای سێ مانگ شەڕ لە غەززە، هێشتا هێزەکانی مۆساد نەیتوانیوە هیچ سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بگرێت و بیکوژێت. بەڵام لە ٢ی کانوونی دووەمدا ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بەیروت و ساڵح ئەلعروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی تیرۆر کرد. ئەم ڕێوشوێنە سنوورەکانی تێپەڕاند کە حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان لە دژی بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی “بەرخۆدان” لە لوبنان داینابوو.
گومانی تێدا نییە تیرۆرکردنی ئەلعەروری لە کاتێکدا کە لە ژێر پاراستنی حزبوڵڵا بوو لە گەڕەکی باشووری بەیروت کە ئەم دووەمیان دەسەڵاتی ڕەهای خۆی بەسەریدا دەسەپێنێت، مایەی شەرمەزاری بوو بۆ نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی گرووپەکە لە وتارێکدا لە ٣ی کانوونی دووەم ئۆپەراسیۆنەکەی بە “تاوانێکی قورس” وەسف کرد. لە کاتێکدا نەسروڵڵا ئاماژەی بەوەدا کە هێڕشی ئیسرائیل ڕێبازی حزبوڵڵا ناگۆڕێت و شەڕێکی سەرتاسەری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەڵام بەڵێنی وەڵامدانەوەی دا. سروشتی ئەم وەڵامە پێدەچێت نوێنەرایەتی ئاستێکی بەرزتر بکات لەسەر پێوەرەکانی پەرەسەندن.
بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر بێت، ڕۆژی دواتر، لە ٣ی کانوونی دووەم، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل ٩ ئەندامی حزبوڵای لوبنانیان کوشت. لە نێو کوژراوەکاندا سەرکردەیەکی خۆجێیی شاری نەقورا هەیە کە لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە ناوچەکە بریندار بووە.
لە کۆتاییدا، ئەوەی ڕەنگە زۆر نیگەرانکەر بێت، ئەو پێشهاتانەن کە لە دەریای سووردا ڕوودەدەن، کە هەراسانکردنی حووسییەکان لە کەشتیوانی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری جیهانی هەیە. تا ئێستا حووسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ٢٥ کەشتیی کۆنتێنەر لە دەریای سوور، ئەمەش ١٨ کۆمپانیای کەشتیوانی ناچارکردووە ڕێڕەوی خۆیان لە دەوروبەری (راس الرجا الصالح)بگۆڕن. لە ئەنجامدا، کرێی گواستنەوەی کۆنتێنەر زیاد بوو، کاڵاکان دواکەوتن و کەشتییە بارهەڵگرەکان کە بەرەو بەندەری ئیلات لە باشووری ئیسرائیل دەڕۆیشتن، بەربەستیان لەسەر دروست بوو – کە شایەتی دابەزینی چالاکییەکانیان بە ڕێژەی لەسەدا ٨٥ بەخۆیەوە بینی. جگە لەوەش پچڕانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بووەتە هۆی دابەزینی 28%ی داهاتی کەناڵی سوێس بۆ میسر کە هاوپەیمانێکی ئەمریکایە و لە ئێستاوە ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری سەخت بووەتەوە.
تا ئێستا هەوڵەکان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی ئەمنی دەریایی و خستنەخوارەوەی دووبارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، حووسییەکانی لە چالاکییەکانیان دوور نەخستۆتەوە. بەهۆی توڕەیی واشنتۆن لە پێداگری حووسییەکان، لە 31ی کانونی یەکەمدا، هێزی دەریایی ئەمریکا سێ لە کەشتییەکانیان نوقم کرد و دە میلیشیایان کوشت، کاتێک هەوڵیان دەدا دەست بەسەر کەشتییەکی کۆنتێنەری سەنگافورە بکرن بۆ ڕفاندنی.
دوای چەند ڕۆژێک و لە ٣ی کانوونی دووەمدا، ئەمریکا و دوانزە وڵاتی دیکە نووسراویان بۆ حووسییەکان دەرکرد و تێیدا هاتبوو: “حووسییەکان بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی لە ئەستۆ دەگرن ئەگەر بەردەوام بن لە هەڕەشەکردن لە ژیان و ئابووری جیهانی و ئازادی لە بازرگانیکردن لە ڕێڕەوی ئاوی گرنگی ناوچەکەدا”. بەڵام پێناچێت ئەوە زۆر حووسییەکان بێزار بکات و لە ٤ی کانوونە دووەمدا بەلەمێکی فرۆکە بێفڕۆکەوانی حووسییەکان کە پڕ بوو لە تەقەمەنی لە دەریای سووردا تەقێنرایەوە.
بەم شێوەیە پێدەچێت ڕێگاکە لەگەڵ حووسییەکان بە ئاراستەیەکی زۆر مەترسیداردا پەرە بسێنێت، هەروەک چۆن هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری و حزبوڵڵای لوبنان، پرسیارەکە لێرە دائەوەیە کە ئەمریکا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم تەحەدایە بکات؟ حەسەن نەسروڵڵا لە وتارەکەیدا کە ڕۆژی ٣ی کانوونەی دووەم بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەشی کرد، ئەو گرووپانەی بە “میحوەری بەرخۆدان” وەسف کرد. ئاماژەی بەوەشکرد، سولەیمانی “کەسایەتی ناوەندی بوو لەم پەیوەندییەدا”، و لە پشتی بەشداریکردنی ئۆپەراسیۆنییەوە بوو بە ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەکان، پەیوەندیکردن، هاوکاری، هەماهەنگی، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیروڕا و خاوەنی دیدێکی ستراتیژی بۆ هەموو ناوچەکە و ململانێکان لە هەرێمدا. “ئەمە هەمووی کرداری ئەو بوو.”
لە کاتێکدا کە ڕۆڵی تاکتیکی ڕۆژانەی ئێران لەگەڵ ئەم گرووپانە بە دووفاقی ماوەتەوە، گومانی تێدا نییە کە تاران بەردەوامە لە پشتیوانی و ڕێنوێنیی ستراتیجی بۆ بریکارەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەم شەڕە سێبەرە. بۆیە ئەگەر واشنتۆن و هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەڕاستی بیانەوێت ئەم میحوەرە لەخۆبگرن یان شکستیان پێبهێنن، ئەوا دەبێت سەرنجیان لەسەر شوانەکە بێت نەک تەنها لەسەر ئامڕازەکانی.

ھەواڵی زیاتر