سەندرێلای ئوسترالی کە دایک و باوکی سکۆتلەندییە، لە ساڵی 2004 وەک شازادەیەک هاتە ناو کۆشکی دانیمارک و ئەمڕۆ تاجی شاژنی لەسەر دانرا، کە رۆژێک چاوی بە شازادەی دانیمارک کەوت، دواتر هاوسەرگیرییانکرد، بەم شێوەیە ماری بوو بە هاوڕێی شازادە فرێدریکی دانیمارک، هەرچەندە لە چینێکی مامناوەند و لە کیشوەرێکی دوور و کولتوورێکی جیاوازەوە بوو، بەڵام خۆی تەرخان کرد بۆ فێربوونی هونەری شیاو و پرۆتۆکۆڵ، بۆیە دڵی گەلی دانیمارکی دزی و سەرسامی و ڕێزی جیهانی بەدەستهێنا.
سەندرێلا ئەمڕۆ تاجی شاژنی دانیمارکی لەسەر دادەنرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شاژنە مارگریت، خەسووی، لە کۆتا رۆژی ساڵی رابردوودا، هەموو خێزانە شاهانەییەکانی ئەوروپای تووشی شۆکک کرد، بەوەی دوای 52 ساڵ بەهۆی دۆخی تەندروستی دەست لە تەختی پاشایەتی هەڵدەگرێت بۆ فرێدریکی کوڕی، هاوکات مارگریت چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە، کە دواهەمینیان نەشتەرگەری پشتی بووە.
ئەو دەڵێت: “نەشتەرگەرییەکە بە شێوەیەکی سروشتی وای لێکردم بیر لە داهاتوو بکەمەوە و ئایا کاتی ئەوە هاتووە بەرپرسیارێتییەکە بۆ نەوەی داهاتوو بەجێبهێڵم یان نا”.
هەندێک لەرەخنەگران دەستلەکارکێشانەوەکەیان وەک رێککەوتنێکی زیرەک دەبینی کە شاژن بۆ دڵخۆشکردنی بووکەکەی و رزگارکردنی کۆشکی دانیمارک لە ئابڕووچونێک بکات.
دوای راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی شاژن، ئەوەی سەرنجی میدیاکانی راکێشا کە چەندین هاوبەشی هەیە کە بنەماڵەی دانیمارکی و بەریتانیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، گرنگترینیان ئەوەیە کە مارگرێت پەیوەندی بە کۆچکردوو ئەلیزابێسی دووەمەوە هەیە، کە ئەو دوو شاژنە لە نەوەی شاژن ڤیکتۆریا و شازادە ئەلبێرتن و ئەو دوو شاژنەن کە زۆرترین رێزییان لەلایەن گەلەکەیان و جیهانەوە لیدەگیرێت، ئەمە جگە لەوەی مۆدەی جلو بەرگ ئەوانی پێکەوە کۆکردۆتەوە، کە حەزیان بە رەنگی گەشاوە و کڵاوی ورووژێنەرە، کە بۆ جیاکردنەوەیان لە دەوروبەریان هەڵبژێردران، جیاوازییەکە ئەوەیە شاژنە مارگریت بە کەسایەتییەکی بێ ئیدارەیی تایبەتمەندە کە پابەند نییە بە پرۆتۆکۆلەوە، وەک لە وێنەکانیدا دیاربووە کە جگەرە دەکێشێت، بەڵام کۆچکردوو ئەلیزابێسی دووەم زیاتر پابەندی پڕۆتۆکۆڵەکان بووە.
بەڵام شاژنە مارگرێت هەمیشە دەیگوت سەرسامم بە شاژنە ئەلیزابێسی دووەم، لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا دەڵێت، “کاتێک گەنج بووم دایک و باوکم پێیان گوتم لە بەریتانیا فێر بم”.
بڕیارە ماری ئەمڕۆ بوێرترین شاژن بێت نەک بە پێچەوانەوە، بەڵام ئەوەی سەیرە، ئارامی و بێگانەبوون لە گرنگترین تایبەتمەندی و هەڵبژاردنەکانی ئەو دوشاژنەدایە.
لە یەکێک لە دیدارەکانیدا، دیزاینەری کۆچکردوو کارل لاگەرفێڵد، هەردوو کەیت میدلتۆن و ماری بە “خوشک” وەسفکرد بەهۆی هاوشێوەیی تایبەتمەندی و روخساریان، راستییەکە ئەوەیە کە کەیت، شازادەی وێڵز، نموونەی شازادە ماری پەیڕەو کردووە، جا چ بە درێژکردنەوەی جلەکانی لە خوار ئەژنۆوە بێت یان بە پەروەردەکردنی منداڵ بێت.