تورکیا 33 کەسی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد دەستگیر کرد

بەرپرسانی تورکیا 33 کەسیان بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)” دەستگیرکردووە، هەروەها بەدوای 13 تۆمەتباری دیکەش دەگەڕێن.

ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر 57 شوێن لە هەشت پارێزگای تورکیا بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە.

راشیگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا 33 کەسیان بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)” دەستگیرکردووە، هەروەها بەدوای 13 تۆمەتباری دیکەش دەگەڕێن

ئەنادۆڵو بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان دەڵێت: پێدەچێت ئەو تۆمەتبارانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سیخوڕییە نێودەوڵەتییەکاندا بەدوای چاودێریکردن و هێرشکردن و رفاندنی هاووڵاتییانی بیانی نیشتەجێی تورکیادا بووبن.

میدیاکانی تورکیا ڕوونیان کردەوە، کە ئەوان لە کاتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە هەشت پارێزگای دەوروبەری ئیستانبوڵ دەستگیر کراون و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەرکەکانیان بریتی بووە لە ئەنجامدانی رفاندن و ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی

ھەواڵی زیاتر