داهێنەری دەمانچەی گلۆک کۆچی دواییکرد

کۆمپانیای ” Glock GmbH” رایگەیاند، گاستۆن گلۆکی نەمسایی دروستکەری دەمانچەی نەمسایی لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 کۆمپانیای ” Glock GmbH” لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا دەستەواژەیەکی بۆ یادی گاستۆن گلۆک نوسیووە (19-7-1929 – 27-12-2023) ، هاوپێچ کردبوو بە وێنەیەکی بازرگانە کۆچکردووەکە لەسەر پارچەیەکی رەش.

 دروستکەری دەمانچەی “گلۆک” لە شاری ڤیەننا ئەندازیاری میکانیکی خوێندووە، پێش ئەوەی نموونەیەکی سەرەتایی دەمانچەکە دروست بکات.

 لە ساڵی 1982دا بەشداری پێشبڕکێی کرد کە لەلایەن سوپای نەمساوە رێکخرابوو بۆ دیزاینکردنی چەک کە تا رادەیەکی زۆر لە کەرەستەی ناکانزای دروستکرابوو.

 دەمانچەی گلۆک هەرزانترین و سووکترین کێشی هەیە، هەڵوەشاندنەوەی ئاسانە و فیشەکی زیاتر لە دەمانچەی تر دەتەقێنێت.

 فرێتەر ئۆفیر کە لە ساڵی 2018دا دەرهێنەری فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بوو بە ناوی “ویبون ئۆف چویس” سەبارەت بەو ملیاردێرە گوتی: دەتوانین گاستۆن گلۆک بە ستیڤ جۆبس بچوێنین کاتێک یەکەم بەرهەمی ئەپڵی لە گەراجەکەیەوە بڵاوکردەوە.

 لە ئەمەریکا ئێستا نزیکەی لەسەدا 80ـی ئەفسەرانی پۆلیس ئەو جۆرە دەمانچەیە بەکار دەهێنن.

 بروس ویلیس ئەکتەری هۆلیود لە فیلمی “Die Hard 2″دا ستایشی سوودەکانی ئەم چەکانەی کردووە و تۆمی لی گوپەریش لە فیلمی”US Marshal” دا ستایشی ئەو چەکەی کردووە.