پوتن گەیشتە ئیمارات

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و لەلایەن شێخ محەممەد بن زاید ئالنه‌هیان سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆکردنە دەربارە شەڕی حەماس و ئیسرائیل، بازاڕی نەوت و بازرگانی هاوبەشی نێوان رووسیا و ئیمارات.

بریارە سەرۆکی رووسیا ماوەی دوو رۆژ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بمێنێتەوە، لەدوای ئیمارات سەردانی سعوودیە دەکات.

دوێنێ دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کرملین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا سەردانی سعوودیە و ئیمارات دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای هەردوو وڵات کۆدەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەیوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ سعوودیە و ئیمارات و هێورکردنەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی ئیسرائیل- فەڵەستین و بابەتی وزە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

پسکۆڤ گوتبوشی: “تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆكانی پوتن لەگەڵ بەرپرسانەی سعوودیە و ئیمارات، بابەتی نەوت و ئۆپێک پڵەسە”.