چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئێران رەتیدەکاتەوە بەشداری لە هیچ هێرشێک کردبێت کە کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا  

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری هیچ کردەوە و هێرشێکی دژ بە هێزەکانی ئەمەریکای نەکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5-12-2023، ئەمیر سەعید ئێرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەشداری هیچ کردەوە و هێرشێکی دژ بە هێزەکانی ئەمەریکای نەکردووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەیک سولیڤان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتن هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت کە ئەم هێرشانەی بۆ سەر کەشتیەکانی دەریای سوور ئەنجام دەدرێن، بە تەواوی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی کراون، هەرچەندە حوسییەکان هێرشەکانیان ئەنجام داوە.

رۆژی دووشەممە، 4-12-2023، حوسییەکان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە بۆ بەئامانجگرتنی دوو کەشتی ئیسرائیلی لە “باب ئەلمەندەب” کە دەریای سوور بە کەنداوی عەدەنەوە دەبەستێتەوە، جەختیان کردەوە، کە “هێزەکانیان رێگری لە کەشتییەکانی ئیسرائیل دەکەن گەشت بکەن، تا دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر براکانمان دەوەستێت”.

 زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوا پەیوەستە بە ململانێی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکردووە.

 دوای هێرشەکە، ئەمەریکا خێرا پاڵپشتی سەربازیی خۆی بۆ ئیسرائیل راگەیاند، کە بەوهۆیەوە تائێستا زیاتر لە 70 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا.