جووتیارێکی بەریتانی مانگاکەی “مۆراگ” لە تەوێڵەکەی لە کێڵگەی دامبڵ لەباکووری ئینگڵتەڕا دێنێتە دەرەوە، بۆ ئەوەی سەردانیکەران چاوییان پێبکەوێت و چێژ لەباوەشگرتنی ئەو مانگایە وەربگرن.
لە مانگی شوباتەوە، فیۆنا ویلسۆن و جووتیارانی دیکەی ئاژەڵان لە کێڵگەی دامبڵ دەستیان کردووە بەو کارە، کە لە باوەشکردنی مانگایە لەلایەن سەردانیکەرانەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کەرتی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و پەنیر تووشی سەختی بووەتەوە.
ویڵسن بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، “هەندێک کەس حەز دەکەن لەگەڵ سەگ، پشیلە یان ئەسپ تێکەڵ بن، هەندێکی تریش تێکەڵی مانگا دەبن”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک بۆ ئەوە دێن تاوەکو دڵەراوکێیەکانیان لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە کەمبکەنەوە وەکو جۆرێک لە چارەسەر.
خاوەنەکانی کێڵگەی دامبڵ هەوڵیان دا هەمەچەشنی بکەن چونکە دابەزینی بەرچاوی نرخی شیر و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بووە هۆی دابەزینی بازرگانی شیرەمەنیەکانیان، کە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا دەیان هەزار جووتیار ئەو کەرتەیان بەجێهێشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کتێبخانەی ئەنجومەنی کۆمۆنەکان، لە ساڵی 1950دا 196 هەزار کێڵگەی شیرەمەنی لە بەریتانیادا هەبووە، تا ساڵی 1995 ژمارەیان گەیشتە 35 هەزار و 700 کێڵگە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 ئەنجومەنی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و باخداری کە نوێنەرایەتی ئاژەڵداران و جووتیاران دەکات، مەزەندەی کردووە کە حەفت هەزارو 500 بەرهەمهێنەری شیرەمەنی و پەنیر لە بەریتانیادا هەبن.
ویڵسن دەڵێت: “پێمانوابوو دەتوانین هەوڵبدەین مانگا لە باوەش بگرین، تەنها بۆ ئەوەی کەمێک پارەی زیادە بەدەستبهێنین، لەگەڵ پلانەکەمان بۆ پاراستنی ژینگە، هەروەها خەڵک بەشداربکەین لەو کارانەی لێرەدا دەیکەین”.
کێڵگەکە چەند مانگێک مانگاکانی ئامادە دەکرد پێش ئەوەی کڕیارەکانی بانگهێشت بکات کە بێن و لە باوەشیان بگرن و مانگاکانیش پێدەچوو دڵخۆش بن بەو کارە.
راشیگەیاند، مانگاکان پێدەچێت لەناو تەوێڵەکانیاندا دڵخۆش بن بەو سەردانیکەرانەی کە چەناگەیان دەخورێنن و دەستیان لێدەدەن.
ستیڤن کلۆس باسی لەوەکرد، دەیەوێت ئەم ئەزموونە پێشکەش بە هاوسەرەکەی بکات کە مانگاکانی هایلاندی خۆشدەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو جۆرە ئاژەڵێکم خۆشدەوێت، بەتایبەتی ئاژەڵە ماڵیەکان، بۆیە توانای لە باوەشگرتنی ئاژەڵێکی گەورەدا شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە”.
ئیما هاوسەرەکەی دەڵێت: پاککردنەوەی زۆر ئاسانە، “پێم وا نەبوو ئاسوودە بێت، بەڵام زۆر چارەسەرییە”.