كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023، ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ چووه بواره‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌عی له‌مباره‌یه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی دانیشتوانی غه‌ززه كرد و تێیدا رایگه‌یاند، هێشتا جه‌نگ كۆتایی نه‌هاتووه و ئاگربه‌ست بۆ مه‌به‌ستی مرۆییه و كاتییه.
ئه‌دره‌عی راشیگه‌یاند، باكووری غه‌ززه ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هاتووچۆ تێیدا قه‌ده‌غه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، له‌پێناو سه‌لامه‌تیتان، له باشووری غه‌ززه بمێننه‌وه.
گوتیشی: “ته‌نیا هاتووچۆ بۆ چوونه باشووری غه‌ززه رێگه‌پێدراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ باكوور رێگه‌پێدراو نییه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیپێكرد و بڕیاره چوار رۆژ بخایه‌نێت.
چوارشەممەی رابردوو بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە گەیشتنە رێککەوتنێک و ئاگربەستێکیان بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند، بەو مەرجەی ئیسرائیل 150 ژن و منداڵ لە زیندانەکانی ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی 50 ژن و منداڵی بە بارمتەگیراو لە کەرتی غەززە، هەروەها چوونە ناوەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.
دوێنێ پێنجشەممە (23ـی تشرینی دووەمی 2023) نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە ئاشکراشی كرد، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گەیشتە 14 هەزار و 854 کەس، هەروەها لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.
نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە ئاماژەی به‌وه‌ش كردبوو، ژمارەی بریندارەکان بۆ زیاتر لە 36 هەزار کەس بەرزبووەوە، کە سێ بەشیان ژن و منداڵن.
گوتبوشی، زیاتر لە حەوت هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێ سەروشوێنن.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.