دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

زانا هۆڵەندییەکە: بۆردوومانی غەززە دەبێتە هۆی روودانی بوومەلەرزە

زانا هۆڵەندییەکە دەڵێت، ئەو مووشەکانەی بۆ هێرشکردنە سەر غەززە بەکاردەهێندرێن، هێزی بوومەلەرزەیەکەیان هەیە، بۆیە پێشبینی دەکات بۆردوومانکردنی بەردەوامی شارەکە ببێتە هۆی روودانی بوومەلەرزە لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 07-11-2023، فرانک هوگرێبیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند: “پێویستە جیهان ئیسرائیل ناچار بکات، ئەم سەرشێتییە (هێرشی سەر غەززە) رابگرێت. بێجگە لە جینۆسایدکردنی فەڵەستینییەکان، ئەم بۆردوومانە لە کۆتاییدا کاریگەریی گەورەی بوومەلەرزەیی لەسەر ناوچە دەبێت و روودانی بوومەلەرزەیەکی گەورە بە درێژایی دەریای مردوو خێرا دەکات”.