ژێردەریایی ناوەکی ئەمریکا گەیشتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژێردەریایی ناوەکی ئەمریکا، گەیشتووەتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ((CENTCOM) لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” بڵاوی کردووەتەوە کە ڕۆژی 5ی ئەم مانگە، ژێردەریایی ناوەکی لە جۆری (Ohio) گەیشتووەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بێ ئەوەی زانیاری وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
لەو کاتەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەم، شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستی پێ کردووە، تا ئێستا ئەمریکا دوو کەشتی ھەڵگریی فڕۆکەکانی ” Gerald Ford” و “Dwight Eisenhower” ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.