ئەمەریکا دوو هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ئەمەریکا رایگەیاند، دوو هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، هەروەها وادەی مانەوەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکان لە ناوچەکەدا درێژ دەکەنەوە.  

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، لۆید ئۆستن فەرمانی داوە ئامادەکاری بکرێت بۆ رەوانەکردنی دوو هەزار سەربازی ئەمەریکا بۆ وەڵامدانەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆستن رەزامەندی داوە بە درێژکردنەوەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری “جێراڵد فۆرد” لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا کۆتایی هاتنی ماوەی کارکردنی کەشتیەکە لە ناوچەکەدا نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، رۆژی دووشەممە لە زاری بەرپرسانی بەرگری ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، “ئەگەری رەوانەکردنی دوو هەزار سەربازی ئەمەریکا هەیە بۆ پشتیوانیکردنی ئیسرائیل”.