دوایین ئاماری كوژرا و بریندارانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌زه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین ئاماری كوژرا و بریندارانی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: نوێترین داتای ژماره‌ی كوژراوان له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ بریتییه‌ له‌ 1537 كه‌س و بریندارانیش بریتییه‌ له‌ 6612 كه‌س.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو سوپای ئیسڕائیل به‌ چڕی كه‌رتی غه‌زه‌ی بۆردومان كرد كه‌ ته‌نیا شه‌وی ڕابردوو 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 600 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی و ئه‌ندامانی سوپای ئیسڕائیل كوژران و ده‌ستگیركران، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسڕائیل بۆ له‌ناوبردنی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وام بۆردومانی كه‌رتی غه‌زه‌ ده‌كات.