ئۆکرانیا چەند گرێبەستێکی بۆ کڕینی چەکی فەڕەنسی راگەیاند

لە هەفتەی رابردوودا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی پیشەسازی بەرگریدا لە کیێڤ، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان گرێبەستەکانیان تەواو کردووە بۆئەوەی چەک بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، وەزارەتی بەرگری فەرەنسا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، کۆمپانیای “نێکستەر” شەش چەکی جۆری قەیسەر هاوتزەری بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.

بەگوێرەی کۆمپانیای نێکستەر، چەکی جۆری قەیسەر ئەو جۆرە چەکەیە کە لەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازیی دادەنرێت، هەروەها 30 تۆپی قەیسەر کە فەڕەنسا بۆ کیێڤی دابین کردووە و 19 لەو چەکانەش لە دانیمارکەوە بۆ ئۆکرانیا نێردراون.

بۆ پڕکردنەوەی داواکاری، بەرهەمهێنەر بەرهەمهێنانی قەیسەر خێراتر دەکات، کە ماوەکەی لە سێ ساڵەوە بۆ 18 مانگ کەمکردووەتەوە.

کۆمپانیای نێکستەر گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانییایەکی ئۆکرانی واژۆ کردووە بۆ چاککردنەوەی چەکی قەیسەر و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی AMX-10، هەروەها گرێبەستێکی دیکە واژۆکراوە بۆ دانانی چەک لەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیا.

لە لایەکی دیکەوە، ئارکووس گرێبەستێکی واژۆ کرد بۆ پاراستن و بەرهەمهێنانی بەشێکی دیاریکراوی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش (ڤاب) لە ناوچەکەدا، کە فەڕەنسا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی ناردووە بۆ کیێڤ.

لە لایەکی دیکەوە، کۆمپانیای “سیفا” هەشت رۆبۆتی هەڵگرتنەوەی مینی قورسی ئێس دی ئێز و هەشت ئۆتۆمبێلی ئاوی دابین دەکات.

کۆمپانیای دێلایر کە لە هاوینی ئەمساڵدا یەکەم گرێبەستی لەگەڵ ئۆکرانیا واژۆ کرد بۆ دابینکردنی 150 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری.