لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە بەرازیل 14 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە هەرێمی ئامازۆنی بەرازیل 14 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندارن.

پارێزگاری هەرێمی ئامازۆنی بەڕازیل رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکەوە لە هەرێمی ئامازۆنی باکووری بەڕازیل لانیکەم 14 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەس دیکەش برینداربوون.

وێلسۆن لیما، پارێزگاری هەرێمی ئامازۆنی بەڕازیل ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەکە لەناوچەی بارسیۆلۆس کەوتووەتە خوارەوە و تیایدا دەستەی فڕۆکەوانی و 12 سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.

وەکو ئەوەی پارێزگاری هەرێمی ئامازۆنی بەڕازیل باسی کرد، لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی قوربانییەکان و هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.

وێلسۆن لیما باسی لەوەش کردووە، فڕۆکەکە لە جۆرای ئیمپرایەری تایبەت بە گواستنەوەی سەرنشین و گەشتیار بووە و سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەڕازیلین.