پەنابەرانی سوودانی دوای تەواوبوونی پاشەکەوتەکانیان ژیانێکی سەخت بەسەردەبەن

سکرتێری گشتیی دەزگای رێکخستنی کاروباری سوودان لە دەرەوەی وڵات رایگەیاند، بارگرانییەکانی کارکردنی سوودانییەکان لە دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە بوونی کرێکاری سوودانیان زۆرە، وەک سعوودیە و وڵاتانی کەنداو بەگشتی.

ئامینە، هاووڵاتییەکی سوودانییە و ژنی ماڵەوەیە، پێشبینی دەکرد شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان تەنها چەند رۆژێک بخایەنێت، ئەم باوەڕە وای لێکرد بەرەو بڕوات بۆ ئەوەی چارەسەری لەکارکەوتنی گورچیلەکەی بکات. بەڵام دوای مانگێک لە شەڕ و پێکدادان، هاوسەرەکەی و منداڵەکانی توانیان رازیبکەن کە پێویستە گەشت بکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچوو.

ئەو ژنەی تەمەنی پەنجا ساڵە لەگەل هاوسەرەکەی ئێستا لە قاهیرەی پایتەختی میسر رووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بوونەتەوە، بەو پێیەی پاشەکەوتەکانیان تەواو کردووە، چونکە بەهۆی پێویستییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سوودان، لەبەرئەوەی پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەردەوام هەیە، کە لە سوودان بەردەست نییە، لە هەمان کاتدا خەرجی ئەوەشیان نییە کە بتوانن لە میسر بمێننەوە.

زۆرێک لە نەخۆشی سوودانی هەن کە بۆ چارەسەر پەنایان بۆ میسر بردووە و بەدەست هەمان قەیرانەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی کە شەڕەکە ماوەی پێنج مانگە بەردەوامە، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک سەرکەوتنی سەربازی بەدەستبهێنێت و کۆتایی بە شەڕ بهێنن.

سکرتێری گشتیی دەزگای رێکخستنی کاروباری سوودان لە دەرەوەی وڵات، مەکین حامید تیراب، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، بارگرانییەکانی کارکردنی سوودانییەکان لە دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە بوونی کرێکاری سوودانیان زۆرە، وەک سعوودیە و وڵاتانی کەنداو بەگشتی.

بە گوتەی تیراب، خراپتربوونی بارودۆخی ئابووری و زیادبوونی بارگرانییە ئابوورییەکانی کۆچبەران، هاوکات بووە لەگەڵ شکستی سیستەمی بانکی لە سوودان و تێکچوونی ژێرخانی ئەو وڵاتە بەهۆی شەڕەوە. ئێستا گواستنەوەی پارە لە رێگەی بازاڕی ڕەش و لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکی خەرتوم بۆ گواستنەوەی پارە کە بە بانکی تۆ ناسراوە، ئەنجام دەدرێت، کە هاوکات رووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە کە زۆرجار دەبێتە هۆی پەکخستنی.

بەرپرسی بەڕێوەبردنی دۆخی سودانییەکان لە دەرەوەی وڵات، دەڵێت: بارودۆخی خراپی سوودانییەکانی دەرەوەی وڵات زیادیکردووە.

پەنابەرانی سوودان بەشێوەیەکی گشتی لەو وڵاتانەدا ئازار دەچێژن کە پانایان بۆ بردوون، چونکە پارەی کرێیکارییەکەیان پێنادەن، ئەمەش دۆخێکی قورسی بۆ دروستکردن، ئەمە جگە لەوەی ئەوانەی موچەکانیان و کارەکانیان لەدەستداوە و هەژاری رووی تێکردوون، لەنێویاندا بازرگانەکان، بەشێکی زۆریان ناچار بوون کەلوپەلەکانیان بفرۆشن و داهاتەکانیان بۆ کەسوکارە پەنابەرەکانیان لە وڵاتە جیاوازەکاندا بنێرن، بەڵام هەندێکیان بەهۆی بارودۆخی ئابووری خۆیانەوە ناچاربوون بگەڕێنەوە بۆ وڵات، هەرچەندە هەرێمەکانیان تا ئێستا بەدەست وێرانکارییەکانی شەڕەوە دەناڵێنن.