بەهۆی داڕمانی پردێکی شەمەندەفەرەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی ویلایەتی میزۆرامی هیندستان دەڵێن، بەهۆی رووخانی پردێکی شەمەندەفەر کە لەسەر لوتکەی دۆڵێک دروسدەکرێت، 17 کەس گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەکی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن زۆرامتانگ، سەرۆکوەزیرانی میزۆرامەوە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە و دەرکەوتووە، کە چوارچێوەیەکی کانزایی لە ستوونە بەرزەکانی پردەکەوە کەوتۆتە خوارەوەی دۆڵەکە.

زۆرامتانگ گوتیشی: “ئەمڕۆ پردێکی شەمەندەفەر کە لە کاتی دروستکردندا بوو لە سایرانگ لە نزیک ئایزال داڕما، لانیکەم 17 کرێکار گیانیان لەدەستدا”.

رۆژنامەی ئیندیەن ئێکسپرێس لە زاری پۆلیسێکەوە رایگەیاندووە، 17 تەرم دۆزراونەتەوە لە کاتێکدا زۆرێک لە کرێکارەکان هێشتا بێسەروشوێنن.

نووسینگەی نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان پشتڕاستی کردەوە: ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن  دەستیپێکردووە و هەموو هاوکارییەک پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە ئازارم لەسەر ئەو رووداوەی روویدا، هەروەها سەرەخۆشی لەو کەسانە دەکەم کە ئازیزانیان لەدەستداوە”.

گوتیشی: حکومەت بڕی نزیکەی 2 هەزار و 400 دۆلار دەداتە کەسوکاری کرێکارە مردووەکان.