بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان 10 کەس کوژران و برینداربوون

تەقینەوەیەک لە هۆتێلێکی پارێزگای خوست لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و حەفت کەسیش برینداربوون.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای خوست رایگەیاند، لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەی هۆتێلی قاری زادران لە خوست، لانیکەم سێ کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، روون نەبووەتەوە کێ لە پشت تەقینەوەکەەوە بووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان، پێدەچێت هێرشێکی ئاسمانی هۆتێل قاری زادران لە پارێزگای خوست کردبێتە ئامانج، کە زۆرجار فراکسیۆنی حافز گوڵ بەهادوری چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان سەردانی دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی و ماددی تۆمارکراوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی پاکستان پشتڕاستیان کردەوە کە هێزە سەربازییەکانی هیچ هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجام نەداوە.

خالد زادران، گوتەبێژی وەزارەتی ئاسایش لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە هۆتێلێکی نزیک مزگەوتی سپین لە سەنتەری شاری خوست روویداوە و تێیدا ئاوارەکانی وەزیرستان و ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکە کوژراون و برینداربوون .

باسی لەوەشکرد، سێ3 کوژراو و حەفت بریندار گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.