بەرگری رووسیا: لە ماوەی یەک رۆژدا زیاتر لە 500 سەربازی ئۆکرانی کوژراوە

وەزارەتی بەرگری رووسیا، رایگەیاند، تەنها لە ماوەی یەک رۆژی رابردوودا،هێزەکانمان 545 سەربازی ئۆکرانیایان لە میحوەرە جیاوازەکانی شەڕ کوشتووە، هەروەها لە ئاسمانی دۆنێتسک هێلی کۆپتەرێک و 25 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا لەهێرشێکیدا لە کوبیانسک 60 سەربازییان لێ کوژراوە، هەروەها لە دۆنێتسک 300 سەربازی ئۆکرانی کوژراوە، 45 سەربازیش لە کراسنی لیمان و 80 سەرباز لە باشووری دۆنێتسک هەروەها زیاتر لە 40 سەربازیش لە زاپۆریژیا کوژراوە، جگە لەوەش لە خێرسۆن نزیکەی 20 سەربازی ئۆکرانی بەفیشەکی سەربازانی رووسیا کوژراون.

هەر لەراپۆرتەکەی بەرگری رووسیادا هاتووە، هێزەکانی رووسیا هێلیکۆپتەری Mi-8 ی ئۆکرانی لە ئاسمانی دۆنێتسک خستە خوارەوە، هەروەها هەشت مووشەکی هیمارس و 25 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییش تێکشکێنران.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2022دا، رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا تاوەکو ئێستاش شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامی هەیە و هیچ لایەک سەرکەوتنی تەواوەتی رانەگەیاندووە.