داوا دەکرێت دادگاییکردنی ترەمپ بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەخشبکرێت

لە ئەمەریکا داواکارییەکان بۆ پەخشکردنی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی راستەوخۆ زیاتر بووە و دەیانەوێت دادگایی کردنی سەرۆکی پێشوویان راستەوخۆ ببینن.

پارێزەران و سیاسەتمەداران و ئەکادیمیەکان داوا دەکەن رێگە بە کامێرای تەلەفزیۆن بدرێت لەناو هۆڵەکانی دادگادا، بەتایبەتی کاتێک ترەمپ، ئەستێرەی پێشووی بەرنامەکانی ریاڵیتی تیڤی، کە لەبەردەم دەستەی سوێندخواردن دانیشتووە، بۆ ئەوەی لەسەر دۆسیەی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020ی وڵاتەکەی دادگایی بکرێت.

ئادەم شیف، ئەندامی کۆنگرێسی کالیفۆرنیا لەسەر پشکی دیموکراتەکان لە نامەیەکدا کە واژۆی خۆی و دەیان هاودیموکراتیان لەسەرە، دەڵێت: “بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی مێژوویی ئەو تۆمەتانەی لەم کەیسانەدا خراونەتە پاڵ، زەحمەتە رێگە بە کەناڵەکان بدرێت بە راستەوخۆیی دادگاییکردنەکە بگوازریتەوە.

لە نامەکەدا هاتووە “ئەگەر جەماوەر بیەوێت ئەنجامەکە بە تەواوی قبوڵ بکات، زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی بە ڕاستەوخۆترین شێوە گوتە بدات لەسەر شێوازی دادگاییکردنەکان و بەهێزی بەڵگەکانی پێشکەشکراو و متمانەی شایەتحاڵەکان”.

لە ئێستادا ترەمپ تۆمەتبارە بە سێ دۆسیەی تاوانکاری جیاواز، درۆکردن سەبارەت بە دانی بڕە پارەیەک بۆ بێدەنگردنی ئەستێرەیەکی پۆرن، مامەڵەکردنی هەڵە لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکان دوای دەرچوونی لە کۆشکی سپی و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە لە دۆسیەی چوارەمدا تۆمەتبار بکرێت بەتۆمەتێک کە پەیوەندی هەبووە لەگەڵ بەرپرسێکی هەڵبژاردن لە جۆرجیا و فشارخستنە سەری بۆ ئەوەی 11 هەزار و 780 دەنگ بدۆزێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی لە بەرژەوەندی خۆی.

ئالان دێرشۆڤیتز پسپۆڕی یاسای دەستوور پێی وابوو وازهێنان لەم ئەفسانەیە و ئاشکراکردنی قووڵایی هەڵە کارەکانی ترەمپ لە هۆکارە سەرەکییەکانی خستنەڕووی دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە بۆ ڕای گشتی.

لە وتارێکدا کە ماڵپەڕی زە هێڵ، کە تایبەتە بە سیاسەتی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: “لە ئەگەری ئەوەی دادگاییکردنی ترەمپ لە تەلەفزیۆن نەگوازرێتەوە، خەڵک لە ئاگادار دەکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەک ئەوە وایە کە ڕووبەڕووی دوو دادگا بووینەوە: یەکێکیان لەلایەن پەیامنێرانی MSNBC و CNN و The New York Times و دەزگاکانی تری میدیای لیبڕاڵەوە سەیری دەکرێت، یەکێکیشیان لەلایەن پەیامنێرانی فۆکس و نیوزماکس و دەزگا کۆنەپەرستەکانی دیکەوە سەیری دەکرێت”.

شاشەکان گواستراونەتەوە بۆ ژوورەکانی دانیشتن لە ئەمەریکا و جیهان، هەندێک لەو دادگاییکردنانەی کە لەسەر ئاستی ویلایەتەکان ئەنجامدراون، دیارترینیان دادگاییکردنی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ ئۆ جەی سیمپسۆن بوو بەهۆی کوشتنی هاوسەرەکەی پێشووی لە ساڵی 1994 بەڵام یاساکان کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1946 رێگرییان لە پەخشکردنی دادگاییکردنی فیدراڵی لە تەلەفزیۆنەکاندا دەکرد.

نیل کاتیال، مامۆستای یاسا لە زانکۆی جۆرج تاون رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە ئەم یاسایە بەسەرچووانە بگۆڕدرێت.

کاتیال لە رۆژنامەی واشنتن پۆستدا نووسیویەتی، ئێمە لە سەردەمێکی دیجیتاڵیدا دەژین کە مرۆڤەکان بە شێوەیەکی بینراو بیردەکەنەوە و راهاتوون بە بینینی شتەکان بە چاوی خۆیان.

بڕیاری رێگەدان بە چوونە ژوورەوەی کامێرای تەلەفزیۆنی بۆ هۆڵی دادگا دەگەڕێتەوە بۆ کۆنفرانسی دادوەری ئەمەریکا کە رێساکانی سیستەمی دادگای فیدراڵی رێکدەخات و لەلایەن سەرۆکی دادوەری جۆن رۆبەرتسەوە سەرپەرشتی دەکرێت.