پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەمساڵ لە توركیا نزیكەی شەش هەزار و 900 هێكتار زەوی بەهۆی ئاگرەوە زیانی بەركەوتووە

ئیبراهیم یوماكلی، وەزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا، ئاماژەی بەوە كرد كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لە هەزار و 22 رووداوی ئاگركەوتنەوەدا، لە سەرانسەری وڵات نزیكەی شەش هەزار و 900 هێكتار زەوی زیانی بەركەوتووە و گوتی: تەنیا لە پێنج هەزار و 800 هێكتاری ئەم رووبەرەدا 18 رووداوی ئاگركەوتنەوە روویداوە. لەو 18 رووداوەشدا 17یان لە رۆژانی 10-18ی تەمووز روویداوە.
یوماكلی بەمەبەستی بەشداری كردن لە بەرنامەیەكدا لە شاری كۆنیا، سەردانی شارەكەی كرد و بەشداری لە دروێنەی گەنمی جۆر-1252 كرد كە لەلایەن پەیمانگەی توێژینەوەی سەربە وەزارەتەكەی لە ناوچەی باغركورت پەرەی پێدراوە.
دواتر لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی راوێژكاری ناوچەی پلاندانانی بەرهەمی كشتوكاڵی كە لە بۆرسەی بازرگانی كۆنیا بەڕێوەچوو، باسی لەوە كرد كە ئەم هەفتەیە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە.